پارتەكەی مێركل داوای سزادانی ئێران دەكات
یۆرگن ھارت، شارەزای كاروباری دەرەوە لە چەند لێدوانێكیدا بۆ كۆمەڵەی "نویە برلینەر ریداكتسیۆن گزیلشافت" راگەیاندنی، ئەمڕۆ دووشەممە گوتی: "رژێمی تاران جارێكی دیكە پیشانیدا، كەوا ھیچ رێز لە گفت و گیانی رێككەوتنی ئەتۆمی ناگرێت".
گوتیشی: "لە بەر ئەم ھۆكارە دەبێت سزای توند بەسەر ئێراندا بسەپێنرێت و دەبێت رووسیا و چین پشتیوانی لەم رێڕەوە بكەن، چونكە؛ ئەگەری ھەڕەشەی ئێران دژ بە ھەموو وڵاتان ئاراستە دەكرێت".
گوتەبێژی حكومەتی ئێران، عەلی رەبیعی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، وڵاتەكەی دەستیكردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامهزراوهی فۆردۆ بەڕێژەی 20%.
k24 -
