ئێران ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆریای باشووردا ده‌گرێ
ئاژانسی هه‌واڵی فارس بڵاوی كرده‌وه، دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 4/1/2021، هێزه ده‌ریاییه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی پاسه‌وانیی ئێران، له كه‌نداوی عه‌ره‌ب، ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری كۆریای باشووردا گرت و به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانی وڵاتهكهیانیان گواستووه‌ته‌وه.
ئاشكراش كراوه، به هۆی دروستكردنی مه‌ترسیی بۆ ژینگه، كه نه‌وتی هه‌ڵگرتووه، ئه‌و كه‌شتییه بارهه‌ڵگره ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
باسنيوز
