ترەمپ دژی ئەنجامی هەڵبژاردن بەشداریی خۆپیشاندان دەکات
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کە رۆژی 20-1-2021 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، داوای لە لایەنگرانی کردووە رۆژی چوارشەممە 6-1-2021 خۆپیشاندان دژی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بکەن.
رۆژی 3-11-2020، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە چوو و لە ئەنجامدا، جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوت بەسەر دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆماریخوازەکان.
بڕیارە جۆ بایدن رۆژی 20-1-2021 وەک سەرۆکی ژمارە 46ـی ئەمریکا دەست بەکار بێت.
دۆناڵد ترەمپ، کە تا ئێستا دانی بە شکستی خۆی و سەرکەوتنی بایدندا نەناوە، رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە لە واشنتن بەشداریی خۆپیشاندان دژی سەرکەوتنی جۆ بایدن دەکات.
باسنيوز
