تەندروستی جیهانی لەبارەی "سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا" هەواڵێکی دڵخۆشكەر رادەگەیەنێت

 تەندروستی جیهانی لەبارەی
وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەئێستادا ئاماژەی ئەرێنی هەیە کەئەمساڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو کۆتایی دەچێت، بەومەرجەی پابەندبون بە پاک و خاوێنی و خۆپارێزی بەئاستێکی بەرز بەردەوام بێت.

ئەوەی گرنگە لەئێستادا پارێزگاریکردنە لەکەمکردنەوەی رێژەی توشبون بەکۆرۆنا

مارگرێت هاریس، وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەئاژانسی بی بی سی راگەیاندوە، "ئەوەی گرنگە لەئێستادا پارێزگاریکردنە لەکەمکردنەوەی رێژەی توشبون بەکۆرۆنا ئەویش لەرێگەی وەرگرتنی ڤاکسین و هەڵسوکەوتی هاوڵاتیان لەپابەندبونی رێنماییەکان و درکردن بە مەترسی پەتاکە".

ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری نابێت ئەگەر رێژەی توشبون بە پەتاکە بەرەو کەمبونەوەی نەچێت

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەری نابێت ئەگەر رێژەی توشبون بە پەتاکە بەرەو کەمبونەوەی نەچێت، بەڵام لەگەڵ بەردەوامی کەمبونەوەی ئامارەکان "دەتوانین بڵێین مرۆڤایەتی بەسەر ئەو پەتایەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە".

تائێستا زیاتر لە 85 ملیۆن و 520 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون

تائێستا لەجیهان زیاتر لە 85 ملیۆن و 520 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بون و زیاتر لە ملیۆنێک و 850 کەسیش بەهۆی کاریگەری پەتاکە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ئومێدی ئەوەی لای مرۆڤایەتی و دەسەڵاتدارانی تەندروستی دروستکردوە کە لەم ساڵدا پەتاکە بەرەو کۆتایی بچێت.





خەندان
Top