پیلۆسی بەسەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە
پیلۆسی تەمەن 80 ساڵ وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە
نانسی پیلۆسی تەمەن 80 ساڵ درەنگانێکی شەوی رابردو بەکاتی هەرێمی کوردستان بەزۆرینەی دەنگی دیموکراتەکان و بەبێ رکابەر وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە.
17 ساڵ سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بوە
پیلۆسی نوێنەری ویلایەتی کالیفۆرنیایە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و ماوەی 17 ساڵ سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بوە.
خەندان
