عەبدولباری عەتوان: ترەمپ لە ڕۆژانی كۆتایی دەسەڵاتیدا شەڕەكەی لەگەڵ ئێران دەكات
عەتوان لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر" نووسیویەتی كە هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئەمریكا و ئێران یەكلا بووەتەوە، جا ئەمە لە ڕۆژانی كۆتایی دەسەڵاتی ترەمپدا ڕوودەدات یان لە سەرەتای دەسەڵاتی ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا.
لە تویتەكەی عەبدولباری عەتواندا هاتووە "كاتێك وەزیری وزەی ئیسرائیل دەڵێ ئامادەی تەقاندنی فیشەكین و هەر ڕێككەوتنێكی نوێش لەگەڵ ئێران دەبێت بە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمیەكەی بێت، ئەوا مانای وەیە بەم زووانە شەڕەكە هەر ڕوودەدات، جا لە ڕۆژانی كۆتایی دەسەڵاتی ترەمپدا بێت یاخود لە سەرەتای دەسەڵاتی جۆ بایدن، تەنها ئەگەر ئێران مل بدات بۆ مەرجەكان، ئەمەش شتێكی چاوەڕواننەكراوە".
باسنيوز
