محەمەدتەقی مسباح یەزدی سەرۆکی دامەزراوەی پەروەردەیی ئیمام خومەینی کۆچی دوایی کرد.

محەمەدتەقی مسباح یەزدی  سەرۆکی دامەزراوەی پەروەردەیی ئیمام خومەینی کۆچی دوایی کرد.


دوێنێ هەینی، محەمەدتەقی مسباح یەزدی، یەکێک لە کەسایەتییە شیعەکان و ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەری و سەرۆکی دامەزراوەی پەروەردەیی ئیمام خومەینی کۆچی دوایی کرد.

مسباح یەزدی کە ماوەیەک بووە تووشی نەخۆشیی گەروو و سییەکان ببوو، سەرەنجام دوێنی هەینی ١ی١ی٢٠٢١ لە تەمەنی ٨٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

مسباح یەزدی وەک مەلایەکی توندڕەو و یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە و نزیک لە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران بوو و دژایەتی لەگەڵ (وەلی فەقی) بە گوناحێکی گەورە لەقەڵەم دەدا.

مسباح یەزدی یەکێک لە ڕێبەران و دامەزرێنەرانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دێتە ئەژمار کە هەر لە ساڵی ١٩٧٩وە لەناو پێکهاتەی سیاسی و مەزهەبیی حکوومەتدا بووە.











باسنيوز
Top