رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی یه‌كه‌م ڤاكسینی كۆرۆنای بۆ به‌كارهێنان په‌سه‌ندكرد
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆمپانیاكانی فایزه‌ر و بایۆنتێك ده‌ربڕی و ئاشكرایكرد، كه بۆ هاوڵاتیان به‌كاربهێندرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پسپۆڕانی فه‌رمانگه ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌مریكا پشتڕاستیانكرده‌وه كه ڤاكسینه هاوبه‌شه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر و بایۆنتێك به‌رگرییه‌كی به‌هێز بۆ له‌شی مرۆڤ دابینده‌كات، به‌جۆرێك كاریگه‌ری 95%ی هه‌یه و بۆئه‌وه‌ش گڵۆپی سه‌وزیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئه‌مریكاوه بۆ هه‌ڵكراوه.
دڵنیایه له‌وه‌ی ڤاكسینی فایزه‌ر كاریگه‌رده‌بێت له‌دژی جۆره نوێیه‌كی كۆرۆنا
هه‌روه‌ها ئوگور ساهین به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای بایۆ ئێن ته‌ك (یایۆ ته‌كنۆلۆجی) ئه‌ڵمانی رایگه‌یاند، دڵنیایه له‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان كاریگه‌رده‌بێت له‌دژی جۆره نوێیه‌كی كۆرۆنا كه شێوه‌ی گۆڕاوی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه و پرۆتینی زیاتره.
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای بایۆ ئێن ته‌ك (یایۆ ته‌كنۆلۆجی) ئه‌ڵمانی راشیگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش پێویستیان به‌تاقیكردنه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه تا دڵنیایی زیاتر بده‌ن له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینه‌كه‌یان دژی جۆره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا.
خه‌ندان
