بەشێک لە وڵاتانی جیهان چوونە نێو ساڵی 2021

بەشێک لە وڵاتانی جیهان چوونە نێو ساڵی 2021
وڵاتانی جیهان بەهۆی جیاوازیی کاتەوە، لە یەک کاتدا پێ نانێنە نێو ساڵی نوێوە، ئەو وڵاتانەی کە سەرەتا چوونە نێو ساڵی 2021 بریتیبوون لە دوورگەکانی ساموا لە زەریای هێمن، تۆنگا و دوورگەی کریسمس/کیریباتی، کە کاژێر 13:00 بە کاتی هەولێر چوونە نێو ساڵی نوێوە.

هەروەها نیوزیلاند کاژێر 13:15 خولەک بە کاتی هەولێر پێشوازیی لە ساڵی نوێ کرد، ئوسترالیاش کاژێر 16:00.

ژاپۆن و کۆریای باشووریش کاژێر 18:00 بە کاتی هەولێر ماڵئاواییان لە ساڵی 2020 کرد و چوونە نێو ساڵی 2021، چین و فیلیپینیش کاژێر 19:00 ساڵی 2020یان بەجێهێشت. لە شاری ووهانی لە چین کە بە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت، پێشوازی لە ساڵی نوێ کرا و بەشێک لە هاووڵاتییانی شارەکە بەشدارییان لە ئاهەنگەکاندا کرد.



هەرێمی کوردستان کاژێر 12:00ی ئەمشەو دەچێتە نێو ساڵی نوێوە، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێک لە هاونیشتمانیان لە شارەکان ئاهەنگ دەگێڕن.

لەنێو بازاڕ و بەردەم قەڵای هەولێر و لە شەقامی سالمی سلێمانی (ناسراو بە سەهۆڵەکە) بەشێک لە هاونیشتمانیان پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن.



لە عەنکاوەی هەولێر ماڵێک بەشێوەیەکی جیاواز بۆ سەری ساڵ رازێندراوەتەوە. ریڤان ئەمیر خاوەنی ماڵەکەیە و بە رووداوی گوت، ئەو رازاندنەوەیە هەزار و 500 دۆلاری تێچووە



دوورگەی بەیکەر دەبێتە دوایین شوێن لەسەر زەوی کە دەچێتە نێو ساڵی 2021 کە رۆژی 1ی کانوونی دووەمی 2021 کاژێر 15:00 بە کاتی هەولێر پێدەنێتە نێو ساڵی نوێ.
rudaw -
Top