ئێران له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق نیگه‌رانه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (31 كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له هه‌ژماری خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "تره‌مپ، له جیاتی ئه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی په‌تای كۆرۆنا ببێته‌وه، به ملیاران دۆلار خەرج دەکات بۆ فڕینی فڕۆكه‌ی (B52) و بۆمبی ستراتیژی ئەتۆمی و ناردنی کەشتی گەلی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
گوتیشی: "راپۆرتە هەواڵگرییەکان لە عێراقەوە ئاماژە بە پیلانگێڕییەك دەکەن، کە ئامانج لێی دروستکردنی به‌هانه‌یه‌كه بۆ هه‌ڵگیرسانی شەڕ، ئێران بەدوای شەڕدا نییە، بە ئاشکرا و راستەوخۆ بەرگری لە هاووڵاتیان و بەرژەوەندی ئەمنی دەکات".
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دوێنی رایگه‌یاند، دووه‌م فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری (B52)، كه توانای هه‌ڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیان هەیە، له سه‌رتای ئه‌م مانگه‌وه بۆ ناوچەی کەنداو نێردراوه، ئەمەش وەك بەشێك لە زنجیرەی جوڵە سەربازییەکانی دیکەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
له ماوه‌ی رابردوو، سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، سوپای پاسدارانی ئێران ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی جۆری "ئارش"ی كورتمه‌ودای زیره‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی دروستكراوی ئێرانی گواستووه‌ته‌وه ناو خاكی عێراق و له كۆگاكانی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به تاران دانراون.
سه‌رچاوه: RT
k24 -
