سوپای ئیسرائیل ژمارەی هێرشەکانی ئەمساڵ بۆ سەر سووریا ئاشکرا دەکات
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە ساڵی 2020دا، 20 ئۆپەراسیۆنی تایبەتی لەسەر سنوورەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و سووریا ئەنجام داوە و دوو هەوڵی تیرۆریستیی میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانیشی پووچەڵ کردووەتەوە.
هەروەک سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە ماوەی ئەو ساڵەدا، فڕۆکە جەنگییەکانیان 1400 دەرچوونیان هەبووە، جگە لە 35 هەزار کاتژمێر فڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، کە نزیکەی 300 ئامانجیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە.
لەبارەی بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکانی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە سووریا و بنکەکانی سەر بە رژێمی سووریا، سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە سەرەتای سالی 2020ـەوە، 50 هێرشی ئاسمانییەکان بۆ سەر ئامانجەکان لەناو خاکی سووریا، ئەنجام داوە.
باسنيوز
