كۆتایی به‌ مه‌ترسیدارترین بكوژ له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكادا دێت

كۆتایی به‌ مه‌ترسیدارترین بكوژ له‌ مێژووی ئه‌مه‌ریكادا دێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیان له‌ کۆچی دوایی سامویل لێتڵ، كرده‌وه‌، كه‌ به‌ مه‌ترسیدارترین بكوژ له‌ مێژووی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

لێتڵ، كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 80 ساڵی دا كۆچی دوایی كردووه‌، به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌ و كێشه‌كانی دڵ و نه‌خۆشی دیكه‌وه‌ ده‌یناڵاند، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی ویلایه‌تی کلیفۆڕنیا كۆچی دوایی كردووه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا، كه‌ حوكمی زیندانی تا هه‌تایی بهسەردا سەپیندرابوو.

لێتڵ له‌ ساڵی 2018 ورده‌كاری ده‌یان تاوانی ئاشکرا کرد، كه‌ له‌ نێوان 1970 ـ 2005 دا، 93 كه‌سی كوشتووه‌، كه‌ زۆربه‌یان له‌ فلۆریدا و باشووری كالیفۆرنیا بوون.

وه‌ك رۆژنامه‌ی (دەیلی مەیل)ی به‌ریتانی بڵاوی کردووەتەوە، زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی لێتڵ ئه‌و ئافره‌تانه‌ بوون، كه‌ فرۆشیار یان ئاڵووده‌بوو یان هه‌ژار بوون و له‌ ناوچه‌ دووره‌كانی شار دا ده‌ژیان.

لێتڵ سوودی له‌ توانای جه‌سته‌یی خۆی وه‌رگرتووه‌ و تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كانی پێ كردووه‌ به‌و پێیه‌ی بۆكسه‌رێكی به‌هێز بووه‌ و ده‌ستی بۆ خنكاندنی قوربانییه‌كانی به‌كارهێناوه‌.

ئەو پیاوە ئەمریکییە له‌ ساڵی 2012، له‌ كنتاكی به‌ تاوانی په‌یوه‌ست به‌ مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر کرا و دوای پشکنین، دەرکەوت‌ په‌یوه‌ندی به‌ سێ تاوانی كوشتنه‌وه‌ هه‌بووه‌، كه‌ پێشتر له‌ كالیفۆرنیا روویاندا بوو، دواتر تاوانباره‌كه‌ دانی به‌ ته‌واوی تاوانه‌كانی نا.












باسنيوز


Top