ئیستەنبوڵ.. ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی داعش دەستی پێکرد

ئیستەنبوڵ.. ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی داعش دەستی پێکرد


هێزە ئەمنییەكانی تورکیا دەستیان ئۆپەراسیۆنێكی فراوان بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆرستی داعش لە ئیستەنبوڵ، کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-12-2020، میدیاکانی توركیا بڵاویان كردەوە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیركردنی 34 ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە 14 ناوچەی ئیستەنبوڵ، ئەنجام دا.

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، ئەو 34 ئەندامەی داعش بەنیازبوون کردەی تیرۆریستی لە ئیستەنبوڵ بکەن.








باسنيوز
Top