بایدن کاندیدی پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشان کرد

 بایدن کاندیدی پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشان کرد
سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کاپلین هێکسی، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستنیشان کرد، دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی سینات دەبێتە یەکەمین ژن ئەو پۆستە بگرێتەدەست.

بەپێی فرانس پرێس، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کاپلین هێکسی، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگری ئەمریکا دەستنیشان کردوە، ئەگەر هاتو ئەنجومەنی سینات دەستنیشانکردنەکەی پەسەند بکەن، ئەوا هێکس دەبێتە یەکەمین ژن ئەو پۆستە بگرێتەدەست.

هێکس سەرپەرشتی تیمەکەی بایدن دەکات و راسپێدراوە بۆ هەماهەنگیکردن لەپڕۆسەی ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا

هێکس، لە ئێستادا لە ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییە نێودەوڵەتیەکان لە واشنتن کاردەکات، سەرپەرشتی تیمەکەی بایدن دەکات و راسپێدراوە بۆ هەماهەنگیکردن لەپڕۆسەی ڕادەستکردنی دەسەڵاتەکان لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پێشتریش لە سەردەمی کابینەکەی باراک ئۆبامادا لە وەزارەتی بەرگری کاری کردوە، هەروەها یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ستراتیژی و پلاندانان و هێزەکان بوە.

لە ناوەوە بۆ دەرەوەی پێنتاگۆن شارەزان و دەتوانن بەرپەرچی هەر کێشەیەک بدەنەوە کە ڕوبەڕوی هێزە چەکدارەکانیان دەبێتەوە

بایدن لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، ئەوان لە ناوەوە بۆ دەرەوەی پێنتاگۆن شارەزان و دەتوانن بەرپەرچی هەر کێشەیەک بدەنەوە کە ڕوبەڕوی هێزە چەکدارەکانیان دەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، کۆڵن کاڵیش-ی دەستنیشانکرد بۆ پۆستێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا کە ئەویش بە هەمان شێوە لە بەڕێوبەرایەتیەکەی ئۆبامادا کاریکردوە.






خەندان
Top