ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 83 ملیۆن کەس تێپەڕی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە 83 ملیۆن کەس تێپەڕی


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 83 ملیۆن و 113 هەزار و 961 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 31-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، پیرۆ، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا، چیک، بەلجیکا، رۆمانیا، چیلی و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 58 ملیۆن و 567 هەزار و 698 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 813 هەزار و 951 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.














باسنيوز
Top