ئێران كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی به كوشتنی قاسم سوله‌یمانی تۆمه‌تبار ده‌كات
عه‌لی قاسی مه‌هر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، (30ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له‌كاتی دانیشتنێكی یاسایی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوژرانی "سوله‌یمانی" و شانده‌كه‌ی یاوه‌ری، به ئاماده‌بوونی "ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆكی دادگا و ده‌زگاكانی دادوه‌ری، سه‌ربازی، ئه‌منی، هه‌واڵگری و سیاسی، گوتی: "كۆمپانیا به‌ریتانییه‌كه، زانیاری له‌باره‌ی گه‌یشتنی ئه‌و فڕۆكهكهیهی "قاسم سوله‌یمانی" ده‌گواسته‌وه بۆ عێراق، به ئه‌مه‌ریكا داوه".
داواكاری گشتی ئاماژه‌ی كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ڵمانیا له كوژارنی "سوله‌یمانی" تێوه‌گلاوه.
روونیكرده‌وه، بنكه‌ی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا، كه زانیاری‌یان به‌و فڕۆكه‌یه داوه، كه "سوله‌یمانی" كردووه‌ته ئامانج، هه‌روه‌ها زانیاری و داتای فڕۆكه‌وانی به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌شكردووه.
داواكاری گشتی تاران جه‌ختی كرده‌وه، ئێران به‌شوێن ئه‌و كۆمپانیا به‌ریتانیه‌وه‌یه، كه به‌رپرسیاری ئه‌منی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدایه.
گوتیشی: "توانیومانه ناسنامه‌ی (45) ئه‌مه‌ریكی ئاشكرا بكه‌ن، كه به‌رپرسیارن له كوشتنی "سوله‌یمانی"، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنمان بۆ پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی "ئینته‌رپۆل"، ناردووه".
عه‌لی قاسی مه‌هر روونیكرده‌وه، "(6) وڵات؛ عێراق، سووریا، قه‌ته‌ر، كوه‌یت، لوبنان و ئه‌رده‌ن، نوێنه‌رایه‌تی دادوه‌رییان پێدراوه، تا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی" بكه‌ن، به‌مدواییانه ئه‌نجامه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی دادهوهریمان له عێراق به ده‌ست گه‌یشتووه".
سه‌رچاوه: RT
k24 -
