لە فڕۆکەخانەی عەدەن سێ تەقینەوە ڕوویان دا
سەرچاوەکانی دیکە ئاشکرایان کردووە، بەهۆی ئەو تەقینەوانەوە ٥ کەس کوژراونو ٢٠ کەسی دیەکش بریندار بوون.
دوو رۆژ لەمەوبەر، ئەندامانی نوێی حکوومەت لەبەردەم عەبد رەبە مەنسوور هادی، سەرۆکی یەمەن، سوێندی یاساییان خوارد.
پەیامنێری (سکای نیوز) روونی کردووەتەوە، دوو تەقینەوە روویان داوە، یەکێکیان لەبەر پێپیلکەکانی فڕۆکەخانە کەوتووەتە و ئەویتریان لەبەردەم هۆڵی پێشوازیی فڕۆکەخانەکە، لە یەکەمیان کە لە نزیک تیمی راگەیاندکاران کەوتووە، بووەتە هۆی برینداربوونی وێنەگری (سکای نیوز).
نەبیل عەبدولحەفیز، بریکاری وەزارەتی مافەکانی مرۆڤی یەمەنی رای گەیاندووە، تەقینەوەکان کوژراو و برینداریان لێ کەوتووەتەوە و هاوکات دوای تەقینەوەکان شەڕ و پێکدادانی قورس لەناو فڕۆکەخانەکە ڕووی داوە.
سەرچاوەیەکیش بۆ (سکای نیوز)ی راگەیاندووە، لەگەڵ تەقینەوەکان، مووشەکی کاتیوشاش بە ئاراستەی فڕۆکەخانەکە هاوێژراون.
بڕیار وایە حکوومەتی نوێی یەمەن، بە سەرۆکایەتیی موعین عەبدولمەلک، ئەمڕۆ چوارشەمە دەست بە کارەکانی بکات.
پێشتر گوتەبێژ بە ناوی حکوومەت رای گەیاندبوو، هەنگاوی گەڕانەوە بۆ عەدەن، لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ریاز دێت. جەختیشی کردەوە، هەوڵەکان لە بواری ئابووری و سەربازی چڕ بکرێنەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکانی حووسی.
شایانی باسە کە 18ی ئەم مانگە، بڕیاری کۆماری بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێی یەمەنی دەرکرا و ئەندامەکانی دەستنیشان کران.
باسنيوز
