ئەمریکا دوای سعودیە چەک و فڕۆکەی جەنگی بە کوێت دەفرۆشێت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی چەک و فرؤکەی جەنگی بە دەوڵەتی کوێت دەفرۆشێت.
ئەندرۆ سترایک، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، وەزارەتی بەرگریی وڵاتەکەی کۆنگرێسی لەو گرێبەستە ئاگادار کردووەتەوە.
بەپێی گرێبەستەکە، ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی جۆری ( AH-64 Apache) و کەلوپەلەکانی بە بەهای چوار ملیار دۆلار و کەلوپەلی یەدەگی نەوەی سێیەمی مووشەکی پاتریۆت بە بەهای 200 ملیۆن دۆلار، بە کوێت دەفرۆشێت.
ئەندرۆ سترایک هەروەها رایگەیاندووە، فرۆشتنی ئەو فڕۆکە جەنگی و کەولەپەلە جەنگییانە بە کوێت ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ئاسایشی وڵاتێکی دۆست، دەپارێزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30-12-2020 میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، کە ئەمریکا سێ هەزار مووشەکی جۆری (GBU-39) بە سعودیە دەفرۆشێت.
باسنیوز
