ئەمریکا سێ هەزار مووشەک بە سعودیە دەفرۆشێت
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) سێ هەزار مووشەک بە شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەفرۆشێت.
بەهای گرێبەستەکە 290 ملیار دۆلارە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رەزامەندیی لەسەر گرێبەستەکە داوە، کە پنتاگۆن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودی واژۆی کردووە.
واژۆکردنی گرێبەستەکە لە دوا رۆژەکانی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپە، کە لە 20-1-2021 کۆتایی پێدێت و جۆ بایدن سەرۆکایەتیی ئەمریکا وەردەگرێت.
گرێبەستەکە جگە لە سێ هەزار مووشەکی (GBU-39)، کە بە تەکنۆلۆژیای نوێ دروست کراون و زۆر بە وردی ئامانجەکانیان دەپێکن، کەلوپەلی دیکەی سەربازی و پاڵپشتیی هونەریش لەخۆ دەگرێت.
