له ئێران 132 تووشبووى دیكهى كۆرۆنا گیانیان لهدهست دا
ئەمڕۆ سێشەممە 29/12/2020 د. سیما لاری، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران لە پرێس کۆنفرانسێکدا باسی لەوە کرد، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 132 کەسی دیکە بەھۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، ههر له ئێران کۆی گشتیی ئەو کەسانەی بههۆى پهتاكهوه گیانیان لەدەست داوە، 54 ھەزار و 946 کەسە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئەوەشی خستە ڕوو، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ، شهش ھەزار و 108 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە کۆی گشتیی تووشبوانی پەتاکە لە ئێران گەیشتە ملیۆنێك و 212 ھەزار و 481 کەس.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 969 ھەزار و 408 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
