کۆریای باشور 20 ملیۆن دۆز لەڤاکسینی کۆرۆنا لەئەمریکا دەکڕێت
بڵاویکردەوە، 20 ملیۆن دۆز لەڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنەی ئەمریکییان کڕیوە و لەچارەکی دوەمی ساڵی نوێوە بەدەستیان دەگات
بەگوێرەی میدیاکانی کۆریای باشور، ئەمڕۆ سێشەممە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆریای باشور "کۆشکی شین" بڵاویکردەوە، 20 ملیۆن دۆز لەڤاکسینەکەی کۆمپانیای مۆدێرنەی ئەمریکییان کڕیوە و لەچارەکی دوەمی ساڵی نوێوە بەدەستیان دەگات."
دوێنێ دوشەممە لەنێوان مون جای ئین سەرۆکی کۆریای باشور و ستیفن بانسڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆدێرنە واژۆکرا
دەقی رێککەوتنەکەی نێوان کۆریای باشور و کۆمپانیای مۆدێرنەی ئەمریکی دوێنێ دوشەممە لەنێوان مون جای ئین سەرۆکی کۆریای باشور و ستیفن بانسڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مۆدێرنە واژۆکرا.
دیاریکردنی ئەو بڕەلەڤاکسین دو هێندەی بڕی داواکراوی سەرەتایە کە لەنێوان کۆمپانیاکە و حکومەتی کۆریای باشور رێککەوتنی لەسەر کرابو، کاتی دابینکردنەکەشی پێشخراوە، بەجۆرێک پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتبون کە بۆ چارەکی سێیەمی ساڵی داهاتو ئامادەبکرێت.
خەندان
