تەندروستی جیهانی پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکانی تەندروستی لە 2021 ئاشکرادەکات
لەساڵی ئایندە چاوەڕێی سەرهەڵدانی کێشەی نوێ دەکەین، بەتایبەتی بەهۆی دەرکەوتنی جۆری نوێی کۆرۆنا
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، تێدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەساڵی ئایندە چاوەڕێی سەرهەڵدانی کێشەی نوێ دەکەین، بەتایبەتی بەهۆی دەرکەوتنی جۆری نوێی کۆرۆنا.
یارمەتیدانی ئەو خەڵکەی کە ماندون بەدەست بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا یەکێکی دیکە دەبێت لەو کێشانەی لەساڵی نوێدا روبەڕویان دەبێتەوە
وتیشی، یارمەتیدانی ئەو خەڵکەی کە ماندون بەدەست بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا یەکێکی دیکە دەبێت لەو کێشانەی لەساڵی نوێدا روبەڕویان دەبێتەوە.
وتیشی، پێویستە لەساڵی ئایندە تەواوی زانیارییەکان لەبارەی زانستی پەتاناسی بەهەمو جیهان بگەیەنین.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ ماریا ڤان لەبەڕێوەبەرایەتی نەخۆشییە گوازراوەکان لەرێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، لەداهاتوشدا جۆری نوێی کۆرۆنا دەردەکەون.
خەندان
