کارمەندانی وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی 16 جار پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکەن
هەروەها سڤیرچکۆڤ ئاماژەی بەوە داوە کە ئاسمانەوانە رووسییەکانی وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی یەکەم جار کاژێر 03:00ـی بەیانی بە کاتی مۆسکۆ بە بۆنەی ساڵی نوێوە ئاهەنگ دەگێڕن، دواتریش کاتێک کە وێستگەکە بە هێڵەکانی کاتی ناوچەکانی دیکەی وڵاتەکەیاندا تێدەپەڕێت ئاهەنگ دەگێڕنەوە.
هاوکات سێرگی کۆد سڤیرچکۆڤ باسی لەوە کردووە کە ئاسمانەوانەکانی وڵاتەکانی دیکە بانگهێشت دەکات بۆ بەشی رووسی لە وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی ئاهەنگی سەری ساڵ بگێڕن و دیاری وەربگرن.
ستافی کارمەندانی وێستگەی ئاسمانیی نێودەوڵەتی لە دوو ئاسمانەوانی رووسی بە ناوەکانی سێرگی ریجیکۆڤ و سێرگی کۆد سڤیرچکۆڤ، چواری ئەمریکی بە ناوەکانی کاسلین رۆبنز، مایکل هۆپکنز، ڤیکتۆر گلۆفۆر و شانون وۆکەر و یەکێکی ژاپۆنی بە ناوی سویشی نوگوچی پێکدێت.
rudaw -
