له‌ ڕووسیا 487 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ڕووسیا 487 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 55 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ دووشەممە 28/12/2020، لە ڕووسیا 27 ھەزار و 787 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە سێ ملیۆن و 78 ھەزار و 35 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ یه‌كشەممە لە ڕووسیا، 28 ھەزار و 284 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 487 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 55 ھەزار و 265 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 450 هه‌زار و 829 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.











باسنيوز


Top