ڕووسیا.. به هۆی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌كی ماسیگرانه‌وه 17 كه‌س بێسه‌روشوێن بوون
له جه‌مسه‌ری باكووری ڕووسیا، به هۆی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌كی ماسیگرانه‌وه، 17 ژێرئاوكه‌وتوون و ون بوون پڕۆسه‌ی هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنیشیان به‌رده‌وامه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 28/12/2020، كه‌شتییه‌كی ماسیگران له ناوچه‌ی جه‌مسه‌ری باكووری وڵاته‌كه‌یان نقووم بووه و به هۆیه‌وه 17 كه‌س ون بوون و ژێرئاو كه‌وتوون، پرۆسه‌ی رزگاركردنی نقوومبووانی دیكه به‌رده‌وامه.
ئاژانسی (تاس) پشتبه‌ست به وه‌زاره‌تی بارهلهناكاوهكانی رووسیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه كه‌شتیی ئۆنیگای جێگۆڕ له مۆرمانسك له نزیك ئه‌رخه‌بیل نۆڤایا زیمیلیا له ده‌ریای پارێنتس نقووم بووه، كه تیمی كه‌شتییه‌كه 19 كه‌سن و دوو كه‌سیان رزگار كراوه.
باسنيوز
