له وڵاتێكی ئه‌وروپا بابا نوئێل ده‌بێته هۆی مردنی 18 كه‌س
دوای سه‌ردانیكردنی بابا نوئێل بۆ خانه‌یه‌كی چاودێری به‌ساڵاچوان له وڵاتی به‌لجیكا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، دواتر ده‌ركه‌وت بابا نوئێل توشی كۆرۆنا بوه و ڤایرۆسه‌كه‌ی بۆئه‌و كه‌سانه گواستوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئه‌و پیاوه كه رۆڵی بابا نوئێلی بینیوه، پاش سێ ڕۆژ سه‌ردانیكردنی بۆ خانه‌ی چاودێری به‌ساڵاچوان له‌شاری ئهنتۆیربی باكوری به‌لجیكا ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوه.
121 كه‌سی خانه‌ی به‌ساڵاچوان توشی كۆرۆنا بون، پێنج كه‌سیشیان ته‌نها له شه‌وی كریسمس گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌لجیكا پشكنینی كۆرۆنایان بۆسه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كردوه كه له خانه‌ی به‌ساڵاچوان بون و ده‌ركه‌وت، 121 كه‌سیان توشی ئه‌و ڤایرۆسه بون، پێنج كه‌سیشیان ته‌نها له شه‌وی كریسمس گیانیان له‌ده‌ستدا، كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدانی خانه‌كه‌ش بۆ 18 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌ك له بهساڵاچوهكان ده‌مامكیان به‌كارنه‌هێناوه و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌نزیكی بابا نوئێله‌وه دانیشتون
له‌و وێنانه‌ی له‌كاتی سه‌ردانیكردنی بابا نوئێل گیراون ده‌رده‌كه‌وێت، ژماره‌یه‌ك له بهساڵاچوهكان ده‌مامكیان به‌كارنه‌هێناوه و به‌شێكی دیكه‌شیان له‌نزیكی بابا نوئێله‌وه دانیشتون، هه‌رچه‌ند به‌رپرسانی خانوه‌كه دوپاتیانكرده‌وه كه پابه‌ند ده‌بن به ره‌چاوكردنی دوری نێوانیان.
مارك ڤان رانست مامۆستا له‌زانكۆی لیفۆین رایگه‌یاند، پێده‌چێت هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای كۆرۆنا له‌و خانه‌یه‌ی به‌ساڵاچوان بۆ نه‌بونی هه‌واگۆڕكێ بگه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌لجیكا، له‌كۆی گشتی وڵاته‌كه‌ی ته‌نها له‌شه‌وی كریسمسدا، 2342 دو هه‌زار و سێسه‌د و چل و دو توشبوی كۆرۆنای تۆماركردوه، هه‌روه‌ها 51 په‌نجاو یه‌ك كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
خه‌ندان
