ئەردۆغان: ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە ساڵی ڕیفۆرمی ئابووری و دیموكراتی لە توركیا

ئەردۆغان: ساڵی ٢٠٢١ دەبێتە ساڵی ڕیفۆرمی ئابووری و دیموكراتی لە توركیا


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، بەڵێن دەداتە گەلی توركیا ساڵی ٢٠٢١ بۆ توركیا دەبێتە ساڵی ریفۆرمی ئابووری و دیموكراتی و، دەڵێت لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا ئەو ریفۆرمە پێشكەشی میللەت دەكەین.

ئەردۆغان لە كاتی بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی كردنەوەی كارگەیەكی پیشەسازی لە ئێسكیشەهیر، موژدەی دایە گەلی توركیا ٢٠٢١ دەبێتە ساڵی ریفۆرمی ئابووری و دیموكراتی.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش داوە فشارێكی ئابووری زۆر لەسەر توركیا هەیە، بۆیە لە ماوەیەكی نزیكدا ڕێگەچارەیەك بۆ دەرچوون لەو قەیرانە دەدۆزنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەكان، ئەو ریفۆرمەی ئەردۆغان باسی دەكات دادگاكانیش دەگرێتەوە، بۆیە ئەگەر زۆرە لەژێر فشاری رۆژنامەنووس و نووسەران و ئۆپۆزیسیۆنی توركیا، بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بكرێت، لەبارەی ئازادكردنی سەلاحەدین دەمیرتاشەوە.

ئەم گوتانەی ئەردۆغان لەبارەی قەیرانی ئابووری لە تورکیا لە کاتێکدان کە پێشتر بە هەموو شێوەیەک حاشای لە بوونی قەیرانی ئابووری و گرفت لەو وڵاتە دەکرد، بەڵام ئیستا ڕاشکاوانە دەڵێت تورکیا رووبەڕووی فشارێکی زۆری ئابووری بووەتەوە.







باسنيوز
Top