فەرەنسا دەست بە کوتانی هاووڵاتییان بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا دەکات
دوای گەیشتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا، حکوومەتی فەرەنسا دەست بە کوتانی هاووڵاتییان دەکات.
رۆژی شەممە 26-12-2020، بڕی 19 هەزار و 500 پێکوتەی بەرهەمهێنراوی کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی، گەیشتە فەرەنسا.
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 27-12-2020 وەزارەتی تەندروستیی فەرەنسا کارمەند و کەسە بەتەمەنەکانی دوو خانەی چاودێریی کۆمەڵایەتی لە دەوروبەری پاریس و لە ناوەراستی وڵاتەکەیان، بە پێکوتەی دژەکۆرۆنا بکوتن.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 550 هەزار و 846 کەس لە فەرەنسا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 62 هەزار و 573 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
