کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداو نوقم بوو

کەشتییەکی ئێرانی لە کەنداو نوقم بوو
بە گوتەی بەرپرسانی ئێرانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا کەشتییەکی بچووکی ئێرانی لە باشووری دوورگەی لارک لە کەنداو تووشی ڕووداو بووە و پاش نوقمبوون، حەوت کەس لە سەرنشینەکانی بێسەروشوێن بوون.

لەمبارەوە ئیسماعیل مەکی زادە جێگری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەندەر و دەریاوانیی پارێزگاری هورمزگان، ئاشکرای کردووە ئەو ڕووداوە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕووی داوە و کەشتییەکی ئێرانی لە جۆری "لندینگ کرافت" لە باشووری دوورگەی لارک تووشی ڕووداو و پاشان نوقم بووە و حەوت کەس لە کارمەند و سەرنشینەکانی بێسەروشوێنن".

ئاماژەی بەوەش کردووە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی دوێنی شەممە پاش گەڕانی تیمە فریاگوزارییە دەریاییەکان، لاشەی کەشتییەکە لە حاڵەتی نوقمبووندا لە ڕۆژئاوای ناوچەی "کوهستەک" دۆزراوەتەوە، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو حەوت سەرنشینەی لەبەردەستدا نییە.

باس لەوە دەکرێت شەش هاووڵاتیی ئێرانی و کەسێکی هیندی سەرنشینی کەشتیی لندینگ کرافت بوون






باسنيوز
Top