هێرشێكی چه‌كداری له ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێده‌كه‌وێته‌وه
دان ئۆشی، سه‌رۆكی پۆلیسی شاری ڕۆكفۆرد له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند، "كه‌سێك كه په‌یوه‌ندی به ڕوداوه‌كه‌وه هه‌یه دوای ته‌قه‌كردن له كۆڵانی بۆڵینگ به‌ناوی دۆن كارته‌ر لانیس ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
بڕوا ناكه‌م هیچ هێزێكی ئه‌منی روبه‌ڕوی ته‌قه‌كه‌ره‌كه بوبێته‌وه و ته‌قه‌یان كردبێت
وته‌بێژی پۆلیس زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ته‌قه‌كه‌ره‌كه و قوربانییه‌كان ئاشكرا نه‌كرد و وتیشی، "بڕوا ناكه‌م هیچ هێزێكی ئه‌منی روبه‌ڕوی ته‌قه‌كه‌ره‌كه بوبێته‌وه و ته‌قه‌یان كردبێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیركراوه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ی له هاوڵاتیان كردوه و به‌شێك له ته‌قه‌كانیشی به‌ئاسماندا كردوه.
شاری ڕۆكفۆرد ده‌كه‌وێته 130 كیلۆمه‌تری باكوری ڕۆژئاوای ویلایه‌تی شیكاگۆوه.
خه‌ندان
