بایدن له ئه‌گه‌ری واژوونه‌كردنی پاكێجی بووژانه‌وه‌ی ئابووری له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه هۆشداری ده‌دات
جۆبایدن سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا ھۆشداری ده‌دات، له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ترەمپ واژووکردنی پاکێجی بووژانەوەی ئابووری دوابخات ده‌ره‌نجامی كاره‌ساتبار و وێرانكه‌ری به‌دواوه ده‌بێت.
لە لێدوانێکدا سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمه‌ریکا گوتی: خۆدزینەوەی ترەمپ لە بەرپرسیارێتی دەرئەنجامی وێرانکەر بەدوای خۆیدا دەھێنێت. ئەمڕۆ نزیکەی 10 ملیۆن ئەمه‌ریکی بیمەی بێکاریان لەدەستداوە.
پاکێجێك بۆ ھاوکاری و بیمەی بێ‌کاری لەلایەن کۆنگرێسی ئەمه‌ریکاوە پەسەندکراوە و پێویست بوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا واژووی لەسەر بکات.
ترەمپ بەبیانووی ئەوەی کە پارەکە کەمە و پێویستە ھەر خێزانێك لەجیاتی 600 دۆلار 2 ھەزار دۆلاری پێبدرێت، ئامادە نیە پاکێجەکە واژوو بکات.
k24 -
