ئه‌مه‌ریكا 7500 مووشه‌كی زیره‌ك ده‌فرۆشێته سعوودییه
ئیداره‌ی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، به ره‌سمی كۆنگرێسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه، كه بڕیاری داوه 7500 مووشه‌كی زیره‌ك بفرۆشێته عه‌ره‌بستانی سعوودییه.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" بڵاویكردووه‌ته‌وه، گرێبه‌ستی فرۆشتنی ئه‌و مووشه‌كانه بایی (478) ملیۆن دۆلاره.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و بڕیاره له كۆنگرێس رووبه‌ڕووی ناڕه‌زایی ببێته‌وه، چونكه ژماره‌یه‌ك له كۆنگرێسمانه‌كان دژی ئه‌وه‌ن سعوودییه پڕچه‌ك بكرێت.
ئه‌و كۆنگرێسمانانه پێیان وایه سعوودییه پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و له یه‌مه‌ن رۆڵێكی خراپی گێڕاوه.
مووشه‌كه‌كان له جۆره‌ی " Paveway IV" ن و زۆر وردن له پێكانی ئامانج و ئاراسته‌كردنیان.
K24
