دوای نزیكەی ساڵێك لە بڵاوبونەوەی.. ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە

 دوای نزیكەی ساڵێك لە بڵاوبونەوەی.. ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە
ژمارەی قوربانیانی كۆرۆنا رۆژ لەدوای رۆژ لە زیادبوندایە و مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسە هێشتا لەسەر مرۆڤایەتی بونی هەیە، ئاماری گیانلەدەستدانیش بەو ڤایرۆسە پاش نزیكەی ساڵێك گەیشتوەتە 1.7 ملیۆن كەس.

79.7 ملیۆن توشبو لە سەرتاسەری جیهان هەیە و ئەو ئامارانە رویان لە زیادبونە

لە سەرتاسەری جیهان، هەتا ئێستا یەك ملیۆن و 749 هەزار , 612توشبوی كۆرۆنا گیانیان سپاردوە، 79.7 ملیۆن توشبو لە سەرتاسەری جیهان هەیە و ئەو ئامارانە رویان لە زیادبونە.

تا ئێستا 18.6 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە توشبون بە كۆرۆنا

لە سەرو سەرجەم وڵاتانی جیهانەوە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پلەی یەكەمی هەیە و تا ئێستا 18.6 ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتە توشبون بە كۆرۆنا، ژمارەی ئەو توشبوانەی گیانیان سپاردوە بە ڤایرۆسەكە زیاترە لە 329 هەزار كەس.

دوای ویلایەتە یەكگرتوەكان، هەریەك لە وڵاتانی برازیل، هیندستان، ئیتاڵیا، بریتانیا و ئێران دێن لە روی زۆری ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەكە و تەواوی هەوڵەكانیش بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كاریگەر.

ئەو ژمارەیەش دەكاتە 33 هێندەی ژمارەی ئەو كەسانەی بە پەتاكە گیانیان سپاردوە

هاوكات 56 ملیۆن و 131 هەزار و 561 توشبوی سەرتاسەری جیهان پەتاكەیان پەڕاندوە، ئەو ژمارەیەش دەكاتە 33 هێندەی ژمارەی ئەو كەسانەی بە پەتاكە گیانیان سپاردوە.







خەندان
Top