لە ژاپۆن سەگێک لە سەنتەرێکدا دادەمەزرێندرێت
کودۆ کۆتۆن، بەرپرسی ستافی سەنتەری ئاکیتو ئینو دەڵێت "سوبارو لە شوێنێکی شاری ئۆدەیتەوە هێنرا، ئەوەش کاتێک تەمەنی تەنیا سێ مانگ بوو. بەیانیان پیاسەیەک دەکات و دواتر لەگەڵ ئێمە لێرە دەست بە کارکردن دەکات".
سەگەکە بە درێژایی رۆژ لە پرسگەیە، پێشوازی لە کڕیار و میوانان دەکات و وەکو باڵیۆزی سەگی جۆری ئاکیتای ژاپۆنیش دیاریکراوە.
کودۆ کۆتۆن ئاماژەی بەوە کرد "ژمارەیەکی زۆر سەردانیکەر هەن کە دەیانەوێت سەگی جۆری ئاکیتا ببینن. هەربۆیە دەبێت سوبارو هەموو رۆژێک لێرەبێت و کار بکات".
سوبارو کارەکەی خۆی باش رادەپەڕێنێت و مووچەکەشی بۆ دابینکردنی باشترین خواردن و خزمەتگوزاری بۆی، بەکاردەهێندرێت.
k24 -
