تەندروستی جیهانی: ناوچەی دەریای سپی ناوەڕاست شەپۆلی دوەمی کۆرۆنای تێپەڕاندوە
ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست شەپۆلی دوەمی کۆرۆنایان تێپەڕاندوە
بەگوێرەی هەواڵێکی روسیا تودەی، ئەمڕۆ لەگەڵ کەمبونەوەی رێژەی بەرچاوی توشبون و مردن بەکۆرۆنا، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەریای ناوەڕاستی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست شەپۆلی دوەمی کۆرۆنایان تێپەڕاندوە.
بەپێی داتاکان کەمبونەوەیەکی بەرچاو لە ژمارەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا لەزۆربەی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست هەبوە
لەوبارەیەوە ئەحمەد مەنزەری بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەریای ناوەڕاستی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەپێی داتاکان کەمبونەوەیەکی بەرچاو لە ژمارەی مردن و توشبون بەکۆرۆنا لەزۆربەی ناوچەکانی دەریای سپی ناوەڕاست هەبوە، لەبەرئەوە دەتوانین بڵێین لەم ناوچەیە شەپۆلی دوەمی کۆرۆنامان تێپەڕاندوە.
وتیشی، لەم ناوچەیە زۆربەی گەنجان توشی کۆرۆنا بون، ئەوەش لەبەرئەوەی قوتابخانە و یارگاکان کراونەتەوە، ئەگەر رچاوی رێنماییەکان بکەین، دەتوانین لەسەر ئەم کەمکردنەوەیەی رێژەی توشبون بەردەوامبین.
خەندان-
