بڕیارێكی تره‌مپ عێراق تووڕه ده‌كات
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "ئاگاداری ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپن، كه تایبه‌ت به لێبوردنی ئه‌و تاوانبارانه ده‌ركردووه، كه به‌رپرسن له كوشتنی 14 هاووڵاتی عێراقی و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی دیكه له ساڵی 2007، كه ئه‌و رووداوه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه كرا و له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆییش ره‌تكرایه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ره‌چاوی مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و تاوانه‌ی نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایه‌ش ناگونجێت، كه هه‌میشه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا بانگه‌شه بۆ به‌هاكانی مافی مرۆڤ، دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا ده‌كات، به‌داخه‌وه بڕیاره‌كه رێزگرتن له قوربانییه‌كان و هه‌ستی كه‌سوكاره‌كانیانی پشتگوێ خستووه".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكردووه‌ته‌وه، "له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیپلۆماسیه‌كانیانه‌وه هه‌موو هه‌وڵێك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و بڕیاره‌یدا بچێته‌وه".
k24 -
