ترەمپ بکوژی هاووڵاتییانی عێراق ئازاد دەکات
سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بکوژی هاووڵاتییانی عێراق لە بەغدا، ئازاد دەکات.
درەنگانی شەوی سێشەممە 22-12-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا،کە لە 20-1-2021 کۆتایی بە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی دێت، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 15 کەس دەرکردووە، کە تاوانبار کرابوون بە تاوانی جیاجیا.
بڕیارەکەی ترەمپ بە لێخۆشبوون لەو 15 کەسە، چوار چەکداری کۆمپانیای بلاک وۆتەری ئەمریکیش دەگرێتەوە، کە تاوانبار کرابوون بە کوشتنی 14 هاووڵاتیی عێراقی و بریندارکردنی 17ـی دیکە.
رووداوەکە لە 16-9-2007 لە گۆڕەپانی نسوور لە بەغدا روویدا، کە تێیدا چەکدارانی کۆمپانیای ئەمنیی بلاک وۆتەر تەقەیان لە خەڵک کرد و ناڕەزایی توندی بەرپرس و هاووڵاتییانی عێراقی لێکەوتەوە.
باسنيوز
