"پۆمپیۆ" هۆكاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر (18) كه‌س له خێزانی "ئه‌سه‌د" روونده‌كاته‌وه
مایك پۆمپیۆ گوتی: "له‌گه‌ڵ گه‌لی سووریا ده‌وه‌ستین، پشتیوانییه‌كانمان بۆ گه‌یشتن به ئاشتی، به‌پێی بڕیاری (2254) دووپاتده‌كه‌ینه‌وه".
مایك پۆمپیۆ گوتیشی: "رژێمی ئه‌سه‌د به هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی، هه‌وڵی گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسییانه ره‌تیده‌كاته‌وه و كۆتایی به‌م جه‌نگه هۆڤانه ناهێنێت، كه پێویست نییه دژی گه‌لی سووریا پیاده‌ی بكات".
پۆمپیۆ روونیكرده‌وه، "ئه‌سماء ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا، له‌گه‌ڵ به‌شێك له خێزانه‌كه‌ی، فه‌واز ئه‌خره‌س، سه‌حه‌ر ئه‌خره‌س، فیراز ئه‌خره‌س و ئه‌یاد ئه‌خره‌س ده‌گرێته‌وه، كه سامانه نایاساییه‌كانیان له‌سه‌ر حیسابی گه‌لی سووریا، له رێگه‌ی تۆڕێكی فراوانی نایاسایی، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێك له ئه‌وروپا و كه‌نداو و شوێنی دیكه كۆیانكردووه‌ته‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی كرد، "له‌كاتێكدا گه‌لی سووریا له چاوه‌ڕوانی به‌ده‌ستگه‌یشتنی نان و ده‌رمان و سووته‌مه‌نین، رژێمی ئه‌سه‌د ئه‌م پێداویستییه سهرهكییانهیان له‌سه‌ر ده‌بڕێت، كه سوورییه‌كان پێوستییانه".
سه‌رچاوه: RT
k24 -
