وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: بە پێویستی نازانم گەمارۆی چەك بخرێتە سەر توركیا
مایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی (ئەڵمانیا خەبەر)، پێیوایە لەڕووی ستراتیژییەوە بەڕاستی پێویستی نازانێت گەماری چەك بخرێتە سەر توركیا، چونكە وەكوو وڵاتێكی ئەندام لە ناتۆ گەمارۆ كارێكی ئاسان نییە.
ئەو دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە درێژەدان بە ناكۆكییەكان چارەسەر نییە، هەروەها بەردەوام دەبین لەوەی ئەندامێكی ناتۆ پڕچەك بكەین و ناچاریش نین لەو هەنگاوە پەشیمان ببینەوە، چونكە بڕیارێكی ستراتیژی نییە ئەندامێكی ناتۆ سزا بدەیت و گەمارۆی چەكی بخەیتە سەر".
پێشتر یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی دەستێوەردانەکانی تورکیا لە دوورگەکانی یۆنان و گەڕانی یەکلایەنەی لەناو دەریای سپیی ناوەڕاست بەدوای گازی سروشتیدا بڕیاری گەمارۆدانی تورکیای داوە.
باسنيوز
