له‌ ڕووسیا 28 ھەزار و 776 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

له‌ ڕووسیا 28 ھەزار و 776 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
لە ڕووسیا ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنا بەرز بووەوە، تا ئێستاش لە ھەمان وڵات زیاتر لە 51 ھەزار کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، ئەمڕۆ سێشەممە 22/12/2020، لە ڕووسیا 28 ھەزار و 776 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبوانی پەتاکەش لە وڵاتەکە گەیشتە دوو ملیۆن و 906 ھەزار و 503 کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە لە ڕووسیا، 29 ھەزار و 350 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا ببوون.

ھەر لە ڕووسیا 561 کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا، کۆی گشتیی مردوانیش لە ھەمان وڵات بەھۆی پەتاکەوە گەیشتە 51 ھەزار و 912 کەس، تا ئێستاش لە ڕووسیا دوو ملیۆن و 319 هه‌زار و 520 کەس لە کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.














باسنيوز




Top