وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ناڕەزایی وڵاتەکەی دەگەیەنێتە باڵوێزانی سێ وڵاتی ئەوروپا
ئەمڕۆ سێشەممە 22-12-2020، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بانگهێشتی باڵوێزی وڵاتانی ئەڵمانیا، فەرەنسا و سویدی کردووە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ناڕەزیی توندی وڵاتەکەی داوەتە باڵوێزی ئەو سێ وڵاتە، بەهۆی سەپاندنی سزای ئەوروپی بەسەر مۆسکۆ.
یەکێتیی ئەوروپا بەهۆی دەست بەسەرداگرتنی نیمچە دوورگەی کریمیا لەلایەن سوپای رووساوە، سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
کریمیا یەکێک بوو لە هەرێمەکانی یەکێتیی سۆڤیەت، لە 50کانی سەدەی رابردوو دەسەڵاتدارانی یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئێستا) خستیانە سەر ئۆکرانیا.
لە ساڵی 2014، سوپای رووسیا بە زەبری هێز، نیمچە دوورگەی کریمیای خستەوە ژێر دەستی حکوومەتی رووسیا.
باسنيوز
