رژێمی کیم جۆنگ ئون هاووڵاتییەک بەهۆی گوێگرتن لە رادیۆیەک گوللەباران دەکات
رژێمی کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی دیکتاتۆرییانە سەرۆکایەتی دەکات، هاووڵاتییەکی وڵاتەکەی بەهۆی گوێگرتن لە رادیۆیەک گوللەباران دەکات.
رادیۆی ئاسیای ئازاد هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە،کە تێیدا هاتووە، ئەو هاووڵاتییەی کۆریای باکوور ماسیگرە و لەو کاتەی لەناو دەریا بووە، گوێی لە رادیۆیەکی بێگانە گرتووە، کە حکوومەتی کۆریای باکوور گوێگرتن لەو رادیۆیەی قەدەغە کردووە.
هاووڵاتییەکەی کۆریای باکوور ناوی (چۆی)یە و لە چلەکانی تەمەنی دایە و لەبەردەم 100 کاپتنی کەشتی و ماسیگرەکان، بە ”تاوان“ی دژایەتی حزب، کە مەبەست لێی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدارە، بە گوللەبارانکردن، کوژراوە.
هەروەک ئەو رادیۆیە بڵاوی کردووەتەوە، چۆی نزیکەی 50 بەلەمی ماسیگرتنی هەبوو و یەکێک لە ئەندامانی تیمەکەی سیخوڕی بەسەرەوە کردووە و حکوومەتی وڵاتەکەی لەوە ئاگادار کردووەتەوە، کە گوێی لە رادیۆیەکی بێگانە گرتووە.
باسنیوز
