ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 77 ملیۆن و 753 هەزار و 248 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 22-12-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە بریتین لە ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، رووسیا، فەرەنسا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەرجەنتین، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، پیرۆ، ئۆکرانیا، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، ئەندەنووسیا, چیک، بەلجیکا، رۆمانیا، چیلی و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 54 ملیۆن و 362 هەزار و 123 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا یەک ملیۆن و 710 هەزار و 483 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
