باوکێک پێش مردنی 10 دۆلار بۆ کوڕەکەی جێدەهێڵێت
کاتێک مات تەمەنی بووە 21 ساڵان، هیوای دەخواست باوکی لەگەڵیدا بێت، بەڵام شەش ساڵ پێش ئەوە باوکی بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەی ئیسۆفاجیال گیانی لەدەستدا. پێش گیانلەدەستدانیشی پلانی دانابوو بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگی لەدایکبوونی کوڕەکەی بکات.
باوکی مات پارەکەی لەلای هاوژین و کچەکەی جێهێشتبوو و ئەوانیش بەنهێنی هێشتبوویانەوە. لە 6ـی ئەم مانگەش مات کە لە ویلایەتی ماسەچوسێتس دادەنیشێت، یەکەم خواردنەوەی کحولی پێکڕی کە بیرەیەک بووە. بەپێی یاساکانی ئەمریکا، تەنیا کەسانی 21 ساڵان و سەرووتر دەتوانن بە یاسایی خواردنەوە کحولییەکان بخۆنەوە.
مات بە سی ئێن ئێنی گوتووە، "ئەوەی باوکم بیری لە ساتەکانی داهاتووی ژیانی من کردووەتەوە، هەموو شتێکە بۆ من. ئەوە باشترین دیاری بوو کە بۆم هاتبێت لە ژیانمدا".
کاتێک جۆن گودمانی باوکی مات لەژیاندابوو، ئامادەی هەموو بۆنە گرنگەکانی ژیانی کوڕەکەی دەبوو، مات دەڵێت، لە خۆشی و ناخۆشیدا لەگەڵمدابوو. بۆیە دەڵێت "ئەوەی کە چیدیکە لە ژیاندا نەماوە، قورسترین شتە بۆم".
مات لە هەژماری خۆی لە تویتەر چیرۆکەکەی بڵاوکردەوە، لە ماوەیەکی کەمدا زیاتر لە 500 هەزار لایکی بۆ پۆستەکەی هات و دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە.
k24 -
