چه‌ند كه‌س به ڤاكسینه‌كه ده‌میان خوار بووه!!
دوو كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی ڤاكسینی فایزه‌ریان وه‌رگرتووه په‌رچه‌كردارێكی نێگه‌تیڤیان هه‌بووه، كه هه‌ردووكیان كارمه‌ندی چاودێری ته‌ندروستین.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی زه واشنتۆن پۆستی ئه‌مڕۆ 20ی كانوونی یه‌كه‌م، هه‌تا ئێستا سێ كه‌سیش له ئه‌مه‌ریكا په‌رچه‌كرداری نێگه‌تیڤ (سلبی) یان به‌رامبه‌ر ڤاكسینه‌كه هه‌بووه.
دوو كارمه‌ندی چاودێری ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی ئالاسكا له‌دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه په‌رچه‌كرداری هه‌ستیارییان هه‌بووه و كارمه‌ندێكیش كه پێشینه‌ی خراپی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ڤاكسین، په‌رچه‌كردارێكی ترسناكی هه‌بووه، كه ناسراوه به فره هه‌ستیاری ئه‌نافلاكسس(Anaphylaxis) كه هه‌ستیارییه‌كی سه‌یره و پێستی كه‌سه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌یه هه‌نگ پێوه‌ی دابێت. به‌ڵام دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه هه‌ستیاریان به‌رامبه‌ر ڤاكسینه‌كه كه‌متر بوو.
كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌رسێ كه‌سه‌كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری، هیچ كێشه‌یه‌ك له سه‌ر ته‌ندروستییان نه‌ماوه.
سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی مێژینه‌ی هه‌ستیاریی ترسناكیان له‌گه‌ڵ فره هه‌ستیاری (Anaphylaxis) به‌رامبه‌ر ڤاكسینه‌كه یان هه‌ر چاره‌سه‌رێك له‌رێگه‌ی ده‌رزییه‌وه هه‌یه، ئه‌وا پێویسته له ڤاكسینی كۆڤید-19 دووركه‌ونه‌وه و به‌كاری نه‌هێنن.
ئه‌م رێنماییه له‌سه‌ر بنه‌مای تاقیكردنه‌وه‌ی چاودێری نۆژداری كۆمپانیای ڤایزه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه نزیكه‌ی 22 هه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه و كه‌متر له 1% له‌وانه په‌رچه‌كرداری هه‌ستیارییان هه‌بووه.
خۆێندنه‌وه‌كان بۆ به‌هه‌ندوه‌رگرتنی نۆژداریی كاتیی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان CDC بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی فایزه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه له نێو گرووپی لاوه‌كی به‌شداربووانی قۆناغی دووه‌می تاقیكردنه‌وه نۆژدارییه‌كاندا رێژه‌ی هه‌ستیاری 0.63%ـه. واته 1% كه‌متر هه‌ستیارییان هه‌بووه. به‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، له‌و 22 هه‌زار كه‌سه‌ی ڤاكسینه‌كه‌یان له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كاندا له‌مانگی ئه‌یلول وه‌رگرتووه ته‌نیا 138 كه‌سیان هه‌ستیارییان به‌رامبه‌ر ڤاكسینه‌كه هه‌بووه. كه ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ده‌رمانی ئاسایی كه رێژه‌ی هه‌ستیاری خه‌ڵك به‌رامبه‌ری له 0.51% ـه، ئه‌وه شتێكی ئاساییه.
كۆمپانیای فایزه‌ر له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا ئاماژه‌ی به هیچ فره هه‌ستیارییه‌ك نه‌داوه. وته‌بێژی كۆمپانیاكه له‌و باره‌یه‌وه به سی بی ئێس ده‌ڵێت: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هیچ ئاماژه‌یه‌كی ناسه‌لامه‌تی به‌دی نه‌كراوه، به‌تایبه‌تی له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی چاودێری نۆژداری، وێڕای ئه‌وه‌ی له نێویاندا هیچ نیشانه‌یه‌ك به‌دی نه‌كراوه، كه ئاماژه بێت بۆ بوونی هه‌ستیاریی ترسناك، كه په‌یوه‌ندی به ڤاكسینه‌كه‌وه هه‌بێت". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، راپۆرتی رووداوه نێگه‌تیڤه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه نۆژدارییه‌كان، ره‌گه‌زێكی گرنگه به مه‌به‌ستی چوست و چالاكی فارمیكۆڤیجلینس (به ئاگاهێنانه‌وه‌ی له‌ده‌رمانه‌كه) و پێداچوونه‌وه به هه‌موو ئه‌و زانیارییه به‌رده‌ستانه و كۆی ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌سه‌ر رووداوه خراپه‌كانی دوای ڤاكسیندان ده‌خرێنه‌ڕوو".
هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر ده‌ڵێت: "هیچ ورده‌كارییه‌كی راپۆرتێكمان له ئالاسكا‌وه پێنه‌گه‌یشتووه ده‌رباره‌ی په‌رچه‌كردارێكی ترسناكی هه‌ستیاریی له‌سه‌ر هه‌بوونی ترس له‌سه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه، به‌ڵام ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی ئاكتیڤ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ناوخۆی ویلایه‌ته‌كان مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ین". وتیشی: "به‌شێوه‌یه‌كی ورد خوێندنه‌وه بۆ ته‌واوی راپۆرته‌كان ده‌كه‌ین، كه ئاماژه به هه‌ستیارییه‌كی ترسناك بدات دوای ڤاكسیندانه‌كه".
هه‌روه‌ها له راپۆرتێكی سی ئێن ئێندا كۆمپانیاكه ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له قۆناغی سێیه‌می تاقیكردنه‌وه‌ی نۆژداری ڤاكسینی فایزه‌ر كه له مانگی ئه‌یلول به‌شدار بوون و هه‌ستیارییان هه‌بووه به‌رامبه‌ر ڤاكسینه‌كه، به‌تایبه‌تی فره هه‌ستیاری (Anaphylaxis)، دوورخراونه‌ته‌وه و جیاكراونه‌ته‌وه.
د. مارك دیكۆویچ پسپۆری هه‌ستیاری و به‌رگری له‌ش له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی سانت لویس و ئه‌ندامی لیژنه‌ی راوێژكاری ئه‌نحامی هۆكاره‌كانی هه‌ستیاریی له ئیداره‌ی خۆراك و ده‌رمان، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر راست بوو خه‌ڵك مێژینه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری هه‌یه و بۆ یه‌كه‌م جاره ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و هه‌ستیاری نه‌بووه به‌م ڤاكسینه، ئه‌وه دۆسییه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ كراوه‌ته‌وه و به‌كه‌سه‌ش راگه‌یه‌نراوه".
رێنمایی سه‌نته‌ری بنبڕكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن (CDC) ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌وپێشچوونی ڤاكسینه‌كه له‌ژێر چاودێریدایه و تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه هه‌ستیاری (حه‌ساسییه‌ت)ـیان به‌رامبه‌ر ڤاكسینه‌كه هه‌بووه، له‌دوای 15 خوله‌ك نیشانه‌كانیان لێ ده‌ركه‌وتووه.
به‌ڵام (دیكۆویچ) پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، كه مه‌به‌ستیانه كه ئه‌گه‌ری ترسی هه‌ستیاری ڤاكسینه‌كه له ملیۆن بۆ یه‌ك كه‌متریش بێت.
هه‌روه‌ها به‌پێی دكتۆر د‌یڤید بیرن پسپۆری هه‌ستیاری و به‌رگری له‌شی منداڵان له زانكۆی نۆرس كارۆلاینا له كۆلێژی چاپل هێڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی راوێژكاری بۆ هه‌ستیاری بۆ رۆژنامه‌ی زه بۆستن وتوویه‌تی: "به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ترسی فره هه‌ستیاری (Anaphylaxis) له‌سه‌ر هه‌موو ڤاكسیه‌كانی كۆڤید-19 ته‌نیا 1 كه‌س له 1ملیۆنه، كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی زۆر لاواز و ده‌گمه‌نه".
k24 -
