شێخ ناسڕ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوێت کۆچی دوایی کرد

شێخ ناسڕ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوێت کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ یەکشەممە دیوانی شاهانەی كوێت بڵاوی كردەوە كە شێخ ناسڕ سەباح ئەحمەد ئەلسەباح سەرۆک وەزیرانی کوێت و وەزیری بەرگریی پێشووی وڵاتەكە، لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

شێخ ناسڕ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح لە ژیانیدا چەندین پۆستی باڵای وەرگرتووە، لە ناویاندا وەزیری بەرگری لە ساڵی 2017 و وەزیری کاروباری دیوانی شاهانە لە 2006 و راوێژکاری تایبەتی وەلی عەهد لە ساڵی 1999دا.

شێخ ناسڕ کوڕی گەورەی میری پازدەهەمی کوێت شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح، لە 27/ 4/ 1948 لەدایک بووە و ئەمڕۆ لە تەمەنی 72 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی دیوانی شاهانە، سبەی دووشەمە، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی لە شاری کوەیت بەڕێوە دەچێ.













باسنيوز



Top