ئەمریکا دو کونسوڵخانەی خۆی لەروسیا دادەخات
تەنها دو کۆنسوڵخانەیان لە روسیا ماوە ئەوانیش دادەخەن و بڕیارەکە دوای راوێژ لەگەڵ جۆن سولیڤان، باڵیۆزی ئەمهریکا لە روسیا دراوە
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، تەنها دو کۆنسوڵخانەیان لە روسیا ماوە ئەوانیش دادەخەن و بڕیارەکە دوای راوێژ لەگەڵ جۆن سولیڤان، باڵیۆزی ئەمهریکا لە روسیا دراوە.
ئەمریکا تەنها یەک ناوەندی دپلۆماسی لەروسیا دەبێت ئەویش باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەکی لەمۆسکۆ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا لە نامەیەکدا کۆنگرێسی ئاگادارکردوەتەوە و رایگەیاندوە هەردو کونسوڵخانەی ڤیلادیڤۆستۆک و یاکاتێرینبێرگ دادەخات، بەوەش ئەمریکا تەنها یەک ناوەندی دپلۆماسی لەروسیا دەبێت ئەویش باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیەکی لەمۆسکۆ.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا پێش بڵاوکردنەوەی زانیاری بو لەناوەندەکانی راگەیاندنی ئەمریکا لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی روسیا بۆسەر دامەزراوەکانی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا.
لەساڵی 2017ـەوە روسیا جوڵە و کارە دیپلۆماسیەکانی ئەمەریکای لە وڵاتەکەی سنوردار کردوە.
10 دیپلۆماتکاری ئەمەریکی لە کۆنسوڵخانەکانەوە بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیان لە مۆسکۆ گوازراونەتەوە و 33 کارمەندی خۆجێییش کارەکانیان لەدەستداوە.
دوای ژەھرخواردکردنی سێرگی سکریپاڵ لە ئاداری 2018 ئەمهریکا کونسوڵخانەی خۆی لە سانت پێترسبێرگ داخست.
خەندان-
