ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ دەدات
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ جارێکی دیکە کۆ دەبێتەوە و کۆبوونەوەکەش بۆ دەنگدانە بە پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ی عێراق، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنیش ٥ کاتژمێر گفتوگۆیان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە کردووە.
بەپێی زانیاریەکان ئەمڕۆ یەکشەممە٢٠ی١٢ی٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەی دەنگدانە بە پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١.
بۆ کورتھێنانی دارایی حکوومەتی عێراق بە چەند ڕێگەیەک دەیەوێت کورتھێنانی دارایی لە ١٠٠ ترلێونەوەوە کەم بکاتەوە بۆ ٥٨ ترلیۆن.
لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستانیش وەزیری دارایی عێراق گوتیشی ھەولێر و بەغدا لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی٢٠٢١ رێک کەوتوون.
پێشتریش ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە (باسنیوز)ی راگەیاندووە: "دەبوو مانگی١٠ پرۆژەکە بنێردرایەتە پەرلەمان، بەڵام دوا کەوتووە، چەند دوا بکەوێت زیانی بۆ مووچەخۆران و دۆخی دارایی ھەرێمی کوردستان دەبێت".
لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان گوتیشی: "رێککەوتنی ھەردوو حکوومەت گرنگە، بەڵام دەمێنێتەوە بۆ پەسەندکردنی لە پەرلەمان کە دەبێت لەنێو فراکسیۆنەکانیش رێککەوتن بکرێت".
باسنيوز
