دۆخی مافه‌كانی مرۆڤ له توركیا
به‌بۆنه‌ی تێپه‌رینی72 ساڵ به‌سه‌ر راگه‌یاندنی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤ ئەو 805 كهسایهتییەی توركیا راگهیاندراوەیان بڵاو كرده‌وه. له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا داوایان كردووه هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له بنمیچی رژێمی تاكه‌كه‌سی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بێننه ده‌ر و واژووكه‌رانی راگه‌یاندراوه‌كه داوایانكردووه توركیا له‌م قۆناغه سه‌خت و رادیكاڵیهی تێیدایه بگوازنه‌وه بۆ قۆناغێك، كه رێز له مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادی راده‌بڕین بگرێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا هه‌ڵگری په‌یامێكی ئاشتییانه بێت. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌ردۆغان پابه‌ندی هیچ سیسته‌مێكی حوكمڕانی نییه، جگه له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به بڕیاره تاككڕهوییهكانی و داوای سیناریۆیه‌كی نوێ ده‌كه‌ن بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات چونكه پێیان وایه به‌ڵێنه‌كانی ئه‌كه‌په بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی ته‌نیا درووشمی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی هاووڵاتیان بوون.
واژووكه‌رانی راگه‌یاندراوه‌كه ده‌ڵێن: هیچ چاكسازییه‌ك به‌دی نایه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و خاڵانه پیاده نه‌كرێن، یه‌كه‌میان، راگه‌یاندنی لێخۆشبوونی دادوه‌رانه بۆ زیندانیكراوانی سیاسی، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بریاری میزاجی له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا. دووه‌میان ئازادكردنی سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی سیاسی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆن به‌پێی بنه‌ماكانی دادگای ده‌ستووری و دادگای ئه‌ورووپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه به مافه‌كانی هه‌زاران له كارمه‌ندانی كه‌رته جیاوازه‌كان له توركیا، كه به تۆمه‌تی جیاواز و بێ دادگاییكردنی دادوه‌رانه له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه. داواش ده‌كه‌ن سه‌ربه‌خۆیی بۆ دادگاكان بگه‌رێته‌وه و رێكخستنه‌وه بۆ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری و داواكاری گشتی بكرێته‌وه. جگه له‌وه‌ش 80 سه‌رۆك شاره‌وانی، كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه، بگه‌رێندرێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
پارێزگاری له مافه‌كانی ژنان، به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی كه‌رتی ته‌ندرووستی و، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵك وه‌ك، نیشته‌جێبوون، په‌روه‌رده و ده‌رمان له‌رێگه‌ی بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت، به‌شێكی دیكه‌ی داواكاری هاوبه‌شی نوێنه‌رانی توێژه‌كان بوو له توركیا.
k24 -
