بەهۆی ئاگرکەوتنەوە.. 8 کەس لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست دا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە.. 8 کەس لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست دا


بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا، هەشت کەس گیانیان لە دەست دا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا، ئەمڕۆ شەممە 19-12-2020 ئاگرێک لە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری غازی عەنتاب، کەوتووەتەوە.

بەهۆی دروستبوونی ئاگرەکەوە، کە بەهۆی کێشەیەک لە سیستەمی دابەشکردنی ئۆکسجین کەوتووەتەوە، هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە، کە تەمەنیان لەنێوان 56 - 85 ساڵی دایە و 14 تووشبووی کۆرۆناش بەهۆی سووتانەوە، گوازراونەتەوە نەخۆشخانەیەکی دیکە.








ياسنيوز
Top